سەدان ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ پلەیان بەرزدەكرێتەوە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 90

راچڵەكین -

وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی و لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، زیاتر لە ٦٨٠ ئەفسەری میلاكی وەزارەتی ناوخۆ پلەیان بەرزكرایەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-7-2026 بڵاوكراوەتەوە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە (١٤٢) لە ڕێكەوتی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، و لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانی فەرمی بۆ پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی خشتەی مانگی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ دەرچوو.

ئاماژە بەوەكراوە، ئەم فەرمانە تایبەتە بە پلە بەرزكردنەوەی (٦٨٢) ئەفسەر لەسەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، كە بە زنجیرەی (١) بە ناوی (عەقید عومەر فارووق عەبدولعەزیز محەمەد) دەست پێ دەكات و بە زنجیرەی (٦٨٢) بەناوی (ملازم عومەر عارف عەلی) كۆتایی دێت.

وەزارەتی ناوخۆ ئاشكراشیكردووە، پلەبەرزكردنەوەی ئەم ئەفسەرانە بۆ پلەی نوێی شایستەی خۆیان، پاڵپشت بە ماددەی (١٠) لە یاسای ڕاژە و خانەنشینیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی ئیتحادیی ژمارە (١٨)ی ساڵی ٢٠١١ی بەركار لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ كراوە و گوزارشت لە ڕێكەوتی شایستەبوونیان دەكات لە ٢٠٢٥/١/٩ـەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن