راچڵەكین -
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لە رووداوی كوشتنێكی ژنێكی دانیشتووی قەزای بنەسڵاوە رادەگەیەنێت و ئاشكراشیدەكات، بكوژەكە كوڕی ژنە كوژراوەكەیە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ هەینی 3-7-2026، كاتژمێر 4ی ئێوارە، هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە لە بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە قەزای بنەسڵاوە. دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و لە ئەنجامی بەدواداچوونە سەرەتاییەكاندا دەركەوت كەوا ئافرەتێك بەناوی (ن،ن،ڕ) لەلایەن كوڕەكەی خۆیەوە كوژراوە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بنەسڵاوە دەستبەجێ توانیان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن و لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە بەمەبەستی تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان.