ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیازە یاسایەك دەكات

عێراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 71

راچڵەكین -

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتووی بڵاوكردەوەو یەكێك لە بڕگەكانیشی بریتییە لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای تاوانەكانی تەكنەلۆژیای زانیاری.

فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانیی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانی بڵاوكردەوە، كە رۆژی دووشەممە 6-7-2026 كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

دانیشتنەكە تایبەتە بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پێشنیازە یاسایەك، لەوانە پێشنیازە یاسای تاوانەكانی تەكنەلۆژیای زانیاری، كە لەلایەن هەردوو لیژنەی یاسایی و ئاسایشی و بەرگریی ئامادەكراوە، لەگەڵ خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای پارێزەرایەتی ژمارە (173)ی ساڵی 1965.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن