لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی عیراق رۆژێك پشووی فەرمی راگەیەندرا

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 329

راچڵەكین -

لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی عیراق بڕیاردرا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەبۆنەی پرسەی عەلی خامنەیی، بكرێتە پشووی فەرمی.

هەریەك لە پارێزگاكانی بەغدا، زیقار و واست، لە سێ راگەیەندراوی جیادا بڕیاریاندا رۆژی چوارشەممە 8-7-2026، بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەكانی دەوڵەت لەو پارێزگایانە.

هەرسێ پارێزگاكە لە راگەیەندراوەكانیادا ئاماژەیان بەوەكردووە، پشووەكەی رۆژی چوارشەممە، بەمەبەستی ئاسانكاریكردنە بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەران بەشداریی لە پرسەی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكەن.

بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، تەرمی عەلی خامنەیی بهێنرێتە عیراق و بەو بۆنەیەوە لەهەردوو شاری نەجەف و كەربەلا، رێوڕەسمێكی جەماوەریی فراوانی بۆ ئەنجام بدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن