راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 04-07-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور لە هەندێ كاتدا، لە كاتەكانی شەودا ئەگەری بارینی نمە بارانێكی كەم هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سنووری پارێزگای دهۆك و زاخۆ. پلەكانی گەرماش بە (2- 3) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
دهۆك: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی
سبەینێ یەكشەممە 05-07-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور لە كات و شوێنی جیا جیادا. پلەكانی گەرماش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .