راچڵەكین -
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا، بەبۆنەی یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریكا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەو وڵاتە كرد.
كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا (كرملین) لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرۆك پوتین لە پەیامەكەیدا بۆ ترەمپ، رایگەیاندووە، پەیوەندیی بنیاتنەرانەی نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن، خزمەت بە بەرژەوەندیی گەلی هەردوو وڵات و سەرجەم كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگەیەنێت.
سەرۆكی رووسیا جەختی لەوەشكردەوە كە رووسیا و ئەمریكا وەك دوو گەورەترین زلهێزی ئەتۆمی، ئەمڕۆ بەرپرسیارێتییەكی تایبەتیان لە ئەستۆدایە بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیریی جیهانی.