سامانە سروشتییەكان لەبارەی هاوردەكردنی بەنزین بڕیارێك دەردەكات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 105

راچڵەكین - 

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیاریدا لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی كەمیی بەنزین، رێگە بە هاوردەكردنی بەنزین بدات و داواشی لەسەرجەم بازگەكان كردووە بۆ ئەو مەبەستە ئاسانكاریی بكرێت.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، كە رۆژی 2ی ئەم مانگە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی كردووە، تێیدا هاتووە، كاری پێوست ئەنجام بدرێت بە رێگەپێدان و ئاسانكاریكردن لە بازەكاندا بەمەبەستی هاوردەكردنی بەنزین لە گشت پارێزگاكانی عیراق بۆ ناوەوەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

بڕیارەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، لەدوای بەرزبوونەوەی بەچاوی نرخی بەنزین دێت لە هەرێمی كوردستان. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن