ژنێک کەوتە حەوزێکەوە و گیانی لەدەستدا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 16

راچڵەکین-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری سلێمانی ژنێکی تەمەن 72 ساڵ کەوتە ناو حەوزێکەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ژنێک لەکاتی پڕکردنەوەیدا، کەوتووەتە ناو ئەو حەوزەوە کە بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکەیان دابینکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ژنەکە تەمەنی 72 ساڵ بووە و دوای رووداوەکە لە حەوزەکە دەرهێندراوەتەوە، بەڵام تاوەکو گەیشتووەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن