لەلوتكەی ناتۆ؛ پلانی ترەمپ چییە بۆ ئەردۆغان؟

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 80

فۆتۆ/ reuters

راچڵەكین-

رۆژنامەی نیویۆرك بڵاویكردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی بەشداریكردنی لە 36 هەمین لوتكەی ناتۆ كە لەئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، هەواڵێكی مژدەبەخش بە رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆكی توركیا رادەگەیەنێت.

چوار بەرپرسی باڵای ئەمریكا كە قسەیان بۆ رۆژنامەكە كردووە ئاماژەیان بەوەداوە، پێشبینی دەكرێت ترەمپ لەكۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغاندا ڕەزامەندی نیشان بدات كە توركیا بگەڕێتەوە بۆ پلانی كڕینی فڕۆكەی جەنگی جۆری (ئێف-35) كە ساڵانێكە ئەنقەرە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات، بەڵام واشنتۆن ئامادە نییە پێی بفرۆشێت.

كڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێس 400ی ڕووسی لەلایەن توركیا لەساڵی 2019 دا، گرژی خستە پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرەو واشنتۆن و پشتیوانیكردنی توركیا لەلایەن كۆنگرێسی ئەمریكا ڕووی لەپاشەكشە كرد.

لەبەرامبەر ئەو هەنگاوەدا، واشنتۆن سزای بەسەر ئەنقەرەدا سەپاند و لە پلانی بەدەستهێنانی فڕۆكەی جەنگی ئێف -35 دووریخستەوە.

بڕیارە رۆژانی 7و8ی تەمووزی 2026 بەبەشداری سەرۆكو سەركردەی 32 دەوڵەت، 36 هەمین لووتكەی ناتۆ لەئەنقەرەی پایتەختی توركیا بەڕێوەبچێت. لەپەراوێزی لوتكەكەشدا هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكاو رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆككۆمتاری توركیا كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن