راچڵەكین -
دەزگای دژەتیرۆری عیراق دەستگیركردنی سێ تیرۆریستی داعشی لەسنووری پارێزگای ئەنبار راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای دژەتیرۆری عیراق، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 12-7-2026 بڵاوكراوەتەوە، لەمیانی ئەنجامدانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆندا لە ناوچەكانی رومادی، فەلـلوجە و قائیم لەسنووری پارێزگای ئەنبار، سێ تیرۆریستی داعش دەستگیر كران.
دەزگاكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانە كە دەستگیركردنی ئەو سێ تیرۆریستەی داعشی لێكەتەوە، لەچوارچێوەی پلانە ئەمنییەكانیان دێت بۆ ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری دێت لەسەرانسەری عیراقدا.