راچڵەكین-
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا، نوسراوێكی ئاڕاستەی گشت ناوەندەكانی خوێندن كردووە، سەبارەت بە میكانیزمی وەرگرتن و گواستنەوەی خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027.
بەگوێرەی ئەو ڕێنماییانە بێت، نابێت هیچ ناوەندێكی خوێندن بەگوێرەی نمرە خوێندكارا وەربگرێت. هەروەك ئاماژە بەوەكراوە، پێویستە هاوكاریی تەواوی خوێندكاری (ێ سەرپەرشتان) بكرێت كە كارێكی مرۆیی و پەروەردەییە لەكاتی وەرگرتن و گواستنەوەدا.