شەش كارمەندی گومرگی دارەمان بەتۆمەتی " بەرتیل" وەرگرتن دەستگیركران

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 71


راچڵەكین-

دەستەی دەتسپاكی فیدراڵی دەستگیركردنی شەش كارمەندی بازگەی دارەمانی لەنێوان كەركوك- هەولێر بەتۆمەتی ئەنجامدانی كاری نایاسیی و بەرتیل وەرگرتن لەشۆفێران راگەیاند.

دەستەی دەستپاكی رۆژی سێشەممە 14ی تەمووزی 2026 لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئۆپراسیۆنەكە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامدراوە، ئەو كەسانەشی دەستگیركراون تۆمەتبارن بەوەی كاروبارە گومرگییەكانی هاوڵاتییانیان ڕانەپەڕاندووە، سەرباری ئەوەی مەرجە یاساییەكانیان تێدا بووە تا ئەو كاتەی خاوەنی مامەڵەكەیان ناچاركردووە بەرتیلیان بداتێ.

وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرجەم تۆمەتباران بەگوێرەی بڕیاری ژمارە 160 لەساڵی 1963 ڕەوانەی دادگا كراون تا ڕێوشوێنی پێویستیان لەدژ بگیرێتەبەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن