راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تەمووزی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 1- 2 ) پلە.
سبەی چوارشەممە 15ی تەمووزی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزێكی كەم لەكاتەكانی بەیانی تاكو دوایی نیوەرۆ لە باشووری هەرێم و گەرمیان.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆك: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:41 پلەی سیلیزی
گەرمیان:45 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:33 پلەی سیلیزی