راچڵەكین -
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند كە دوو ماتۆڕسكیلیان لەبەردەم ماڵی هاووڵاتییەكدا دزیبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە ئەمڕۆ سێشەممە 14-7-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەكرەجۆ سكاڵای تۆماركرد كە لەبەردەم ماڵەكەیدا دوو ماتۆڕسكیلی لێدزراوە، بەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخرا و دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان، زانیاری پێویست كۆكرایەوەو بە سوودوەرگرتن لەكامێراكانی چاودێری، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەكرەجۆوە هەر سێ تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیر بكرێن.
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، هەر سێ تۆمەتبار بەناوەكانی (د، ع، ك / گ، ك، ا / ئ، م، ا )، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٤٦) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون، كە لەكاتی لیكۆڵینەوەكاندا دانیان ناوە بە ( ۱۰ ) تاوانی دیكەی دزینی ماتۆڕسكیل لەگەڕەكانی شاری سلێمانی.