مووچەخۆران ئاگادار دەكرێنەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 57

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لەمووچەخۆران دەكات لەكایت وەرگرتنی مووچەكانیان لەبانكەكان و  ئامێرەكانی ATM ئۆتۆمبێلەكانیان لەشوێنی گونجاو پارك بكەن.

رۆژی چوارشەممە 15ی تەمووزی 2026 هاتوچۆی شاری سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا داوای لەمووچەخۆران كردووە، لەكاتی وەرگرتنی مووچەكانیان لەبانكەكان و  ئامێرەكانی ATM ئۆتۆمبێلەكانیان لەشوێنی گونجاو پارك بكەن و ئاستەنگی هاتووچۆیی و لۆد بۆ شۆفێرانی دیكە دروست نەكەن.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە:" وەك تێبینی كراوە بەشێك لەو بەڕێزانەی مووچەكانیان وەردەگرن بەشێوەیەكی نادروست و نایاسایی لە نزیك بانك و  ئامێری ATM  كان ئۆتۆمبێلەكانیان پارك دەكەن كە ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی ئاستەنگ و قەرەباڵغی."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن