مووچەی بەشێك لەمووچەخۆران دەگوازرێتەوە

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 409

راچڵەكین-

 مووچەی بەشێك لەخانەنشینانی ( سەربازی و شارستانی) لە سلێمانی لەبانكەكانی خۆیان نەماوەو گواستراوەتەوە بۆ بانكی تر.

شۆخان عومەر، بەڕێوبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی ڕایگەیاند: "نزیكەی پێنج هەزار خانەنشینی سەربازی مووچەكانیان گواستراوەتەوە بۆ بانكی مەڵكەندی، بۆیە دەبێت مووچەی مانگی شەش، كە ئەمڕۆ دەستی پێكردووە لای ئێمە مووچە وەربگرن."

"ئەو مووچەخۆرانەی مووچەیان لە بنكەی چوار بوو، لە مووچەی مانگی شەشـەوە مووچەكانیان گواستراوەتەوە بۆ بانكی مەڵكەندی لە نووسینگەی سیتی سەنتەر مووچەیان دەدرێ." وەك میدیای نزیك لەپارتی بڵاویكردووەتەوە.

بەووتەی شۆخان عومەر: "خانەنشینانی بانكی تانجەڕۆ مووچەكانیان گواسراوەتەوە بۆ بانكی مەڵكەندی لە نووسینگەی ڕەوەند گەلەری، خانەنشینانی بانكی كشتوكاڵی مووچەكانیان گواستراوەتەوە بۆ بانكی مەڵكەندی- نووسینگەی تێرمیناڵی شارەزوور."

بەرپرسەكەی بانكی مەڵكەندی ئاشكراشی كرد: "مووچەخۆرانی بانكی ئاڵای هەرێم، ئەوانیش مووچەیان هاتووەتە لای ئێمە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن