راچڵەكین-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستپێكردنی پرۆسەی گواستنەوەو دابەزیینی خوێندكاران بەئەلیكترۆنی لە نێوان زانكۆكان راگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاویكردووەتەوە، پرۆسەكە لەمڕۆوە (2026/7/15) تا (2026/8/15) بەردەوام دەبێت. مەرجە فەرمانی دەرچونی زانكۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە (2026/8/31) تێپەڕنەكات.
بەمەبەستی بەرچاوڕونی بۆ ئەو خوێندكارو قوتابیانەی دەیانەوێت پرۆسەی گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، پێویستە دەقی ڕێنماییەكان بە وردی بخوێننەوە، هەروەها دەتوانن پرسیارەكانیان ئاراستەی تۆماری هەریەك لە زانكۆكان بكات و وەڵام دەدرێتەوە.
تێبینی:
1/ ئەگەر قوتابی/ خوێندكار (یوزەرنەیم و پاسۆردی) نەبوو یاخود لە یادی كردبێت، بۆ چونە ناو سیستمی گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەی تاقیكردنەوەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەبات لە تۆماری زانكۆكەی پرۆسەكە ئەنجامدەدات.
2/ بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوەو دابەزین پێویست ناكات هیچ قوتابی و خوێندكارێك سەردانی وەزارەت بكات، چونكە پرۆسەكە بە ئەلیكترۆنی ئەنجام دەدرێت.
3/ پێویستە لەو ماوەی دیاری كراوە خوێندكاران و قوتابیان مامەڵەكانیان تەواو بكەن، چونكە لە دەرەوەی ئەم ماوەیە مامەڵەكەی جێبەجێ ناكرێت.
- بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوەو دابەزین كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكەن:
https://regayzanko.com/
بۆ خوێندنەوەی ڕێنمایی و مەرج و پێوەرەکانی گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://drive.google.com/.../1o09tKFS3NtIcdNDYA62.../view...