یەكێتیی ئەوروپا بڕیارێكی نوێ لەبارەی كۆچبەرانی ئۆكراینا دەردەكات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 152

راچڵەكین -

یەكێتیی ئەوروپا بڕیاریدا مافی مانەوە بەو هاووڵاتیانەی ئۆكراینا نەدات كە لەلایەن وڵاتەكەیانەوە بۆ خزمەتی سەربازیی بانگهێشتكراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی یەكێتیی ئەوروپا، كە ئەمڕۆ چوارشەممە 15-7-2026 بڵاوكراوەتەوە، وڵاتانی ئەندامی یەكێتییەكە بڕیاریانداوە لە مانگی ئاداری 2027، تەنها مافی مانەوە بەو هاووڵاتییانەی ئۆكراینا بدەن كە خزمەتی سەربازییان لە وڵاتەكەیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەكەی یەكێتیی ئەوروپادا هاتووە، بە لەبەرچاوگرتنی پێویستییەكانی ئۆكراینا لەڕووی سەربازییەوە، چیتر مافی مانەوەی كاتیی بەو هاووڵاتییانەی ئۆكراینا نادرێت كە پەنا بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا دەبەن، ئەگەر خزمەتی سەربازییان لە وڵاتەكەی خۆیان ئەنجام نەدابێت.
 
بڕیارەكەی ئەنجومەنی یەكێتیی ئەوروپا هاكاتە لەگەڵ بڕیاری درێژكردنەوەی مافی مانەوەی هاووڵاتیانی ئۆكراینا بۆماوەی ساڵێكی تر، كە تا رۆژی 4ی ئاداری 2027 بەردەوام دەبێت.

پێشتر حكومەتی ئۆكراینا داوای لە وڵاتانی ئەندامی یەكێتیی ئەوروپا كردبوو، رێگە بە هاتنی ئەو هاووڵاتییانەی ئۆكراینا بۆ خاكی وڵاتەكانیان نەدەن، كە تائێستا خزمەتی سەربازییان ئەنجامنەداوە، ئەمەش لەكاتێكدایە دەیان هەزار هاووڵاتیی ئۆكراینا لە ترسی سەربازیی زۆرەملێ، وڵاتەكەیان جێهێشتووە و روویان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن