ڕانیە.. لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو برا ژنێك گیانی لەدەستدا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 243

راچڵەكین -

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت لە قەزای رانیە لە ئەنجامی شەڕو دەمەقاڵەی نێوان دوو برا، ژنێك گیانی لەدەستدا.

بەگویرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 15-7-2026، تەرمی ژنێكی تەمەن 26 ساڵ دانیشتووی ڕانیە/ گەڕەكی قەڵات، گەیەندرایە پزیشكی دادی ڕانیە، كە بە وتەی كەسوكاری، ڕووداوەكە لە كاتێكدا ڕوویداوە هاوسەری ژنەكە لەگەڵ برایەكی خۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا ڕوویداوە، یەكێك لەبراكان بەچەكی تاپڕ تەقەی لە براكەی خۆی كردووە و لە ئەنجامدا ژنی براكەی بەركەوتووە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، تەرمی ژنە كوژراوەكە دوای ئەنجامدانی پشكنیكی توێكاری، ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە و فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ تۆمەتبار دەرچووە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن