راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کەسێک بریندارە
دەقی روونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێر:
ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە بازاڕی قەیسەریی زێڕینگران، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە، دەمەقاڵێ و شەڕ لە نێوان دوو لایەندا ڕووی دا. لە ئەنجامدا تەقە کراوە و هاووڵاتییەک لە نێوانیاندا بریندار بووە.
هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و هەردوو لایەنی شەڕەکەیان دەستگیر کرد. لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و یاسا سەروەر دەبێت.