کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن دەستگیرکرا

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 142

ڕەچەڵەکین- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی کەسێکی بەتەمەن تۆمەتی فێڵکردن راگەیاند.

 

دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕینی بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بەفێڵ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات بڕێک پارەی لەهاووڵاتیەک وەرگرتبوو.
دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین سکاڵای تۆمارکرد کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات بەئاکاوەنتێکی ساختەو بەناوی ئافرەتەوەو بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردو گۆڕینی دەنگ، بە پەیوەندی خۆشەویستی ساختە فریودراوەو بڕی (١٧هەزار دۆلار)ی لێسەندراوەو پاشان تۆمەتبار سناپ چاتەکەی سوتاندووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد.
سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار (د، ت، إ) دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (٢) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بەدەلالەتی ماددەی (٤٥٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن