چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 241

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند.

 

دەقی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایش:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی لەدوو چالاکییدا، توانیان دەستبەسەربڕی (٢٥) بیست و پێنج هەزار دەنک حەبی هۆشبەر و (٢١) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ئەمفیتامین(کریستاڵ) لەسنووری شاری سلێمانی بگرن.

_ چالاکی یەکەم: لەڕۆژی ٢٠٢٦/٧/١٨ دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەشاری سلێمانی دەستگیرکران و دەستبەسەر بڕی(٢٥) بیست و پێنج هەزار دەنک حەبی هۆشبەر گیرا کە بەشێوەی قاچاغ بەمەبەستی ساغ کردنەوەی هێنرابووە شاری سلێمانی.

_ چالاکی دووەم: لە ڕۆژی ٢٠٢٦/٧/١٩ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبەسەربڕی (٢١) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ئەمفیتامین (کریستاڵ)ی ووشک و شل بگرن.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ٢٥ لەیاسای ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

#دەزگای_ئاسایشی_هەرێم

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن