عێراق؛ 113 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

عێراق

20/05/2020     ژمارەی بینراو 314

راچڵەکین-

تەندروستی عێراق تووشبوونی 113 کەس و گیانلەدەستدانی سێ کەسی دیکەی بە کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتکۆدا پێنج هەزار و 947 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون، 113 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، کە 61 تووشبوو لە بەغدا، 24 لە بەسرە، 9 لە سلێمانی، 8 لە هەولێر، سێ لە زیقار، لە هەریەکە لە پارێزگای نەجەف و واست دوو تووشبوو تۆمارکراوە و لە کەربەلا و کەرکوک و بابل و سەلاحەدین چوار تووشبوو تۆمارکراوە
 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا 72 تووشبووی کۆرۆنا چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
 
کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە سێ هەزار و 724 تووشبوو، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 438 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 134 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن