پەرلەمانتارێك لەترسی دەستگیركردنی نایەوێت بگەڕێتەوە عیراق

عێراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 87

راچڵەكین-

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و سەرۆكی جوڵانەوەی مافەكان، بەهۆی بوونی یاداشتی دەستگیركردنی ناوێرێت بگەڕێتەوە عیراق.

عامر فاییز، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، حسێن موئنس، پەرلەمانتاری عیراق كە ئێستا وڵاتی جێهێشتووە، بەهۆی ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوەو پارێزبەندی لەسەر هەڵگیراوە، نایەوێت بگەڕێتەوە عیراق تا دەستگیر نەكرێت.


حسێن موئنس

فاییز وتیشی، چەند تۆمەتێك ئاڕاستەی حسێن موئنس كراوە، بەڵام پەیوەندیان بە دۆسێكەی عەدنان جومەیلی، بریكاری وەزارەتی نەوتەوە نییە. تائێستاش لە ئەندامێتی پەرلەمان دوور نەخراوەتەوە.

بەووتەی عامر فاییز، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەكۆبوونەوەی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بەهەمان شێوە پێی راگەیاندوون، بڕیاری دەستگیركردنی ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری پێشووی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و یەكێك لەبەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەتۆمەتی تێوەگلانی لە گەندەڵی دەركراوەو هەر كاتێك لە ئوسترالیا گەڕایەوە دەستگیری دەكات.

بەگوێرەی زانیارییەكانیش، چوارچێوەی هەماهەنگی گڵۆپی سەوزی بۆ عەلی زەیدی هەڵكردووە، لەبارەی دەستگیركردنی هەر كەسێك كە تۆمەتباربێت بەگەندەڵی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن