خۆتان بۆ گەرمای تاقەت پڕووكێن ئامادە بكەن

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 118

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تەمووزی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت وە لە ناوچەكانی باكووری هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10- 20) كم/ك لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم چالاك دەبێت بۆ 30كم لەكاتژمێرێكدا. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی.

سبەی چوار شەممە 22ی تەمووزی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت وە لە ناوچەكانی باكوور و وڕۆژهەڵاتی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتردەبێتەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆك: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 43 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن