راچڵەكین -
بەهۆی دروستبوونی لافاو لەئەنجامی بارانبارینی بەخوڕی وەرزی لە ئەفغانستان، زیتار لە 40 كەس گیانیان لەدەستدا و دەیان كەسیش بێسەروشوێنن.
میدیاكانی ناوخۆی ئەفغانستان بڵاویانكردەوە، لەئەنجامی بارانبارینی بەخوڕی وەرزی، لافاو لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دروستبووە و بەهۆیەوە 43 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 80 كەسیش دیكەش بریندار بوون، هاوكات زیانێكی زۆریش بەر ژێرخانی ئەو ناوچانە گەیشتووە.
حكومەتی ئەفغانستان بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی لافاوەكە، ژمارەیەكی زۆر تیمی فریاگوزاریی رەوانەی ناوچە كارەساتبارەكانی رۆژهەڵاتی وڵاتەكە كردووە، بەپێی ئامارەكانیش، زیاتر لە 100 كەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچانەی لافاو تێیدا روویداوە، بێسەروشوێنن.