حكومەتی هەرێم نرخی هەرسێ جۆرەكەی بەنزینی دیاریكرد

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 168

راچڵەكین-

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان نرخی فرۆشتنی هەرسێ جۆرەكەی بەنزینی لەبەنزینخانەكان دیاریكرد.

رۆژی چوارشەممە 22ی تەمووزی 2026 وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاویكردەوە، بۆ ڕێكخستنی نرخی بەنزین بە كوالێتی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر، چەند بڕیارێكی دەركرد:

یەكەم -بەنزینی كوالێتی نۆرماڵ:

- نرخی فرۆشتنی بەنزینی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە كوالێتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەكان لیتری بە 750 دینارە.
- نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی بە كوالێتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەكان نابێت لە 850دینار زیاتر بێت.

- دووەم- بەنزینی كوالێتی موحەسەن لە بەنزینخانەكان نابێت لە 1000زیاتر بێت.

سێیەم- بەنزینی كوالێتی سۆپەر لە بەنزینخانەكان نابێت لە 1200 دینار زیاتر بێت.

چورەم- كوالێتی بەنزینی نۆرماڵ و موحەسەن و سۆپەر پێویستە بە گوێرەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بێت.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن