راچڵەكین-
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیار لەسەر لێخۆشبوونی بەشێك لە سزای سەرپێچیی هاتوچۆو قەرزی كەڵەكەبووی كارەبا لای هاوبەشان دەدات.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تەمووزی 2026 ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.
وەك لەكارنامەكەدا هاتووە،لە كۆبوونەوەكەدا، سێ بڕگەی سەرەكی گفتوگۆ دەكرێن:
- لە بڕگەی یەكەمدا، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ، بڕیار لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی كاركردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە لێخۆشبوونی سزای سەرپێچیی هاتوچۆ دەدرێت.
- لە بڕگەی دووەم، ڕاپۆرتێك سەبارەت بە بارودۆخی كارەبا و سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی هەردوو وەزارەتی (كارەبا و سامانە سروشتییەكان) لەم بارەیەوە دەخرێتە ڕوو. هەروەها لەبارەی پێشنیاری داشكاندنی ڕێژەیەك لە پارەی كەڵەكەبووی كارەبای هاووڵاتییان بڕیار دەدرێت.
- لە بڕگەی سێیەمدا، گفتوگۆ لەسەر چەند ڕاسپاردەیەكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە ڕێكخستنەوەی مۆڵەتی بێمووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، كە پێشتر بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ڕێك خراوە.