لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەستی بەغداد كرا

ئابوری

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 68

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لیستی مووچەی مانگی تەمووز و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوەیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عیراق كرد.
                                        
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تەمووزی 2026 وەزارەتی درایی و ئابووری بڵاویكردەوە، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كرا. 
                               
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، ناوی 981 فەرمانبەری گرێبەست كە تەمەنیان لە 60 ساڵە تێپەریبوو داخڵی لیستی مووچە كرانەوەو تا كۆتایی ساڵ بەردەوام دەبن لە خزمەتكردن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن