راچڵەكین-
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرا دەكات.
رۆژی چوارشەممە 22ی تەمووزی 2026 ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، لە لاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، لەوەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست نوسیوویەتی : "هەفتەی داهاتوو دابەشدەكرێت" بەبێ ئاماژەدان بە رۆژەكەی.
دوومانگە بەهۆی كەمبوونەوەی داهات و ڕەوانەنەكردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد، حكومەتی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە مەقاسە ڕەوانە دەكات واتا ئەو 120 ملیار دینارەی لێدەكبڕێت كە پێویستە حكومەتی هەرێم مانگانە وەك داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدادی بكات، ئەوەش وایكردووە، مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دوا بكەوێت و چەند هەفتەیەك دوای فەرمانبەرانی هەمیشەیی مووچەكانیان وەربگرن.