سوپای رووسیا دوو ناوچەی دیكەی ئۆكراینا كۆنترۆڵ دەكات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 138

راچڵەكین -

هێرشەكانی سوپای رووسیا بۆسەر ئۆكراینا فراوانتر دەبێت و وەزارەیت بەرگریی ئەو وڵاتەش ئاشكگرای دەكات، هێزەكانیان توانیویانە دوو شارۆچكەی دیكە لە باشوور و رۆژهەڵاتی ئۆكراینا كۆنترۆڵ بكەن و سەدان درۆنی ئەو وڵاتەش تێكبشكێنن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22-7-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لە هێرشە زەمینییەكانیان بۆسەر خاكی ئۆكراینا بەردەوامن و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو شارۆچكەی دیكەیان لە هەرێمی زاپۆرۆژیا و خاركۆڤ لە باشوور و رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ كرد.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، هێزەكانی ئۆكراینا بەهۆی زۆریی ژمارەی كوژراوەكانیان و كەمیی چەك و تەقەمەنی، لە پاشەكشێی بەردەوامدان و تەنها لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە هەزار و 270 سەربازیان كوژراون و تەرمەكانیان لە بەرەكانی جەنگ بەجێماون.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاماژەی بەوەشكردووە، سیستمی بەرگریی زیاتر لە 800 درۆنی خۆكوژی سوپای ئۆكراینای تێكشكاندووە و چەندین سەكۆی مووشەكیشی لەناوبردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن