راچڵەكین -
حكومەتی ئیسرائیل لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی ئاگربەست لە غەززە، دەیان زیندانیكراوی دیكەی فەلەستینی ئازادكرد و لەڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە گەیەندرانەوە كەرتی غەززە.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 22-7-2026، حكومەتی ئەو وڵاتە 35 زیندانیكراوی دیكەی فەلەستینی ئازادكرد كە لەكاتی هێرشەكان بۆسەر كەرتی غەززە دەستگیركرابوون، سەرجەمیان لەڕێگەی رێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە رەوانەی شاری خان یونس لە باشووری كەرتی غەززە كرانەوە.
حكومەتی ئیسرائیل لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست لە كەرتی غەززە، تائێستا هەزاران زیندانیكراوی فەلەستینی ئازاد كردووە، چاوەڕوانیش دەكرێت لەداهاتوودا هەزاران زیندانیكراوی دیكە، كە بەشێكیان سزای زیندانیكردنی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندراوە، ئازاد بكرێن.