ئەو دوو تۆمەتبارەی چەند سەر ئاژەڵێكیان دزیبوو دەستگیركران

کوردستان

53 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 132

راچڵەكین -

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە لە قەزای سەیدسادق چەند سەر ئاژەڵێكیان دزیبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە ئەمڕۆ چوارشەممە 22-7-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق، سكاڵای تۆماركرد كە چەند سەر ئاژەڵێكی مەڕی لێ دزراوە، بە بڕیاری دادوەر لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردو دوای گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە
تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیر بكرێن.

هەردوو تۆمەتبار بەناوەكانی (ج، أ، ر لەدایكبووی ١٩٧٩) و (ب، س، ع لەدایكبووی ٢٠٠٥) بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی (٤٤٤) لەیاسای سزادانی عیراقی، راگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن