راچڵەكین-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی تەمووزی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 95 دۆلارو 55 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 87 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران دووبارە هێرشكردنەوە سەر بەرژەوەندییەكانی یەكتر لەگەرووی هورمزو وڵاتانی عەرەبی، ترسی ئەوەی لای بازرگانانی نەوت دروستكردووە دابینكردنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە پەكی بكەوێت.