پلەكانی گەرما لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان دادەبەزن

کوردستان

54 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 6

راچڵەكین -

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان دابەزین بەخۆوە ببینن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی تەمووزی 2026 ئاراس جەبار، بڵاویكردووەتەوە،لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەك لەدەریای ناوەراستەوە كە لە سبەینێ هەینیی 24ی تەمووز كاریگەری سەرەتایی دەستپێدەكات پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچەكانمان 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە.

" پاشان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو رۆژانی 25 و 26ی مانگ كاریگەری زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرما بەرێژەی زیاتر نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت."

بەگوێرەی پێشبینییەكانی ئاراس جەبار لە 28ی ئەم مانگەوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و شەپۆلێكی گەرما لەسەر ناوچەكانمان دەستپێدەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن