یەكەم پەرلەمانتاری عیراق بەتاوانی گەندەڵی سزادرا

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 100

راچڵەکین-

دەستەی دەستپاكی فیدراڵی عیراق رایگەیاند، بەتاوانی هەراسانكردن و هەڕەشەكردن،سزای دوو ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر حەسەنێن قاسم محەممەد خەفاجی، پەرلەمانتاری ئەم خولەی عیراق سەپێندراوە.


حەسەنێن قاسم محەممەد خەفاجی

رۆژی پێنجشەممە 23ی تەمووز، دەستەی دەستپاكی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ناوەندیی، ئەو پەرلەمانتارە داوای بڕی 500 هەزار دۆلارو پشكی 40%ی لە وەبەرهێنەرێك بەناوی ( مستەفا مشتت) كردووە كە خاوەنی پرۆژەی نیشتەجێبوونی (حەورا بەغداد)ە.

وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، خەفاجی بەڵێنی ئەوەی بەو وەبەرهێنەرەداوە لەدەستە دەستپاكی و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری كێشەكانی چارەسەر بكات و پارە بلۆككراوەكانی ئازاد بكات، هاوكات لەدەستەی وەبەرهێنان دەستوەردان بكات بۆ دەستكردنەوە بە كاركردن لەپرۆژەی ( جەوهەرە بەغداد). لەكاتێكدا ( حەسەنێن خەفاجی) هیچ دەسەڵاتێكی لەو جۆرەی نییەو ئەو مافە یاساییانەی نییە كە ئەو كارانە ئەنجامبدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن