راچڵەكین-
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، ئەو ڕێكەوتنە ئەتۆمییەی لەگەڵ سعودیە ئەنجامی دەدەن تەنها بەمەبەستی مەدەنییەو پیتاندن لەخۆ ناگریـَت.
رۆژی پێنجشەممە 23ی تەمووزی 2026 دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند، بەگوێرەی رێكەوتنی ئەتۆمی مەدەنیی كەلەنێوان هەردوو وەزارەتی وزەی ئەمریكاو سعودیە ئەنجامدەدرێـت، پێویستە ریاز بچێتە نێو رێكەوتنی ئەبراهام.
وەك دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی نێوان واشنتۆن و ریاز تەنها بۆ مەبەستی مەدەنییەو پیتاندنی یۆرانیۆم لەخۆ ناگرێـت.