عیراق و ئێران راگەیەندراوێكی هاوبەش بڵاودەكەنەوە

عێراق

59 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 129

راچڵەكین -

عیراق و ئێران لەدوای كۆتایی هاتنی سەردانەكەی عەلی زەیدی بۆ تاران، راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوەو رێككەوتن لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە بوارەكانی سیاسی و ئابووری و ئەمنی.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، دەقی راگەیەندراوە هاوبەشەكەی نێوان عیراق و ئێرانی بڵاوكردەوە سەبارەت بە كۆتایی هاتنی سەردانە فەرمییەكەی عەلی زەیدی بۆ تاران,

لە بەشێكی راگەیەندراوكەدا هاتووە، هەردوو وڵات جەختیان لە قووڵایی پەیوەندیی برایەتی و هاوبەشییە رەگداكوتاوەكانی نێوان هەردوولا و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری، ئەمنی، فەرهەنگی، زانستی، تەكنەلۆژیل و ژێرخان كردەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەردوولا جەختیانكردەوە لەسەر خێراكردنی تەواوكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی بەسرە-شەلامچە، زیادكردنی قەبارەی بازرگانی، فراوانكردنی وەبەرهێنانە هاوبەشەكان، ئاسانكاری بازرگانی، بەرزكردنەوەی هاوكارییەكانی بانكی و دارایی، و پەرەپێدانی هاوكاری لە بوارەكانی وزە، گواستنەوە، گواستنەوە، ترانزێت، پیشەسازی، كشتوكاڵ، و تەكنیكی و ئەندازیاری و خزمەتگوزارییەكان. 

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەرپرسانی هەردوو وڵات پابەندبوونیان بە هەموو ئەو ڕێككەوتن و بەڵگەنامە و یاداشتانەی لێكتێگەیشتن دووپاتكردەوە كە لە نێوانیاندا ئەنجامدراون و جەختیان لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی تەواو و خێرا كردەوە. هەروەها رێككەوتن لەسەر دانانی میكانیزمی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی ژینگە و جێبەجێكردنی بەرنامەی هاوبەش بۆ گەشەپێدانی بەردەوام.

هەردوولا دووپاتیان كردەوە، كە قەیرانی ناوچەكە تەنها لە رێگەی وتووێژ و دیپلۆماسی و بەشداری بونیادنەرانەی وڵاتانی ناوچەك چارەسەر دەكرێت، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و رەتكردنەوەی دەستوەردانی سەبازی یان سیاسیی بیانی. بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانیی خۆیان بۆ چارەسەری سیاسی و ئاشتیانە لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەكان بۆ كۆتایی هێنان بە قەیرانە ناوچەییەكان دەربڕی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن