رووداوێكی هاتووچۆ لە سووریا دەیان قوربانیی لێدەكەوێتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 93

راچڵەكین -

لەناوەڕاستی سووریا لە ئەنجامی پێكدادانی دوو پاس، كە سەرنشینانی یەكێك لە پاسەكان، چەكداری سوپای ئەو وڵاتە بوون، لانی كەم 50 كەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

میدیاكانی سووریا بڵاویانكردەوە، رووداوەكە ئەمڕۆ شەممە 25-7-2026 لەسەر رێگای نێوان دێرەزوور - تەدمور روویداوە، دوو پاس پێكیاندادا و بەهۆیەوە یەكێك لە پاسەكان گڕی گرت و بە تەواوەتی سووتا، لەئەنجامی رووداوەكەش 19 كەس گیانیان لەدەستدا و 28 كەسی دیكەش بریندار بوون، كە بەشێكیان سەربازی سوپای سووریان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن