راچڵەکین-
دوو برا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لەکاتی مەلەکردندا خنکان.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: ئەمڕۆ تیمەکانی مەلەوانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە رووداوێکی خنکان لە سنووری قەزای پشدەر ئاگادارکرانەوە.
باسی لەوەشکرد: دوای ئەوەی تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت دوو برا بە ناوەکانی هامنۆ و هێڤار هێمن عەبدوڵا کە تەمەنیان لەنێوان هەشت بۆ 12 ساڵان بوو، لەکاتی مەلەکردن لە گۆماوێکدا خنکاون، تەرمەکانیان دەرهێنرایەوە و رەوانەی پزیشکی داد کران.