راچڵەكین-
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لەهاوبەشان دەكات پێش 30ی تەمووز پارەی پسووڵەكانی ڕووناكی بدەن.
رۆژی سێشەممە 28ی تەمووزی 2026 وەزارەتی كارەبا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بڕیاردراوە بە داشكاندنی ڕێژەی 50% بۆ قەرزی كۆنی پێش پرۆژەی ڕووناكی كە لە نێوان 3ی ئاب بۆ 10ی ئەیلولی 2026 جێبەجێدەكرێت.
داشكانەكە تەنیا قەرزی كۆنی پێش ڕووناكی دەگرێتەوە و پارەی پسووڵەكانی ڕووناكی ناگرێتەوە:"
بۆ سوودمەندبوون لەم داشكاندنە، هاوبەشان پێویستە بەیەكجار تەواوی بڕی داشكێندراوی قەرزی كۆنی پێش ڕووناكی بدەن."
لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەك بەشێك لە ئامادەكارییە تەكنیكییەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەم داشكاندنە، پارەدانی كارەبا لە ڕێگەی ئی-پسوولە و هۆبەكانی فرۆشیاری ووزە بۆ ماوەیەكی كاتی بەردەست نابێت لە نێوان 30 تەمموز بۆ 3ی ئاب.
وەزارەتی كارەبا داوا لەهاوبەشان دەكات پارەی پسووڵەكانی ڕووناكی پێش 30ی تەمموز بدەن، بەر لەوەی خزمەتگوزاری پارەدان بۆ ماوەیەكی كاتی بوەستێت:" ئەمەش بۆ لەبەرچاوگرتنی ماوەی پارەدانی 50 ڕۆژی كارەبایە كە دەبێتەهۆی دادپەروەری لە پڕۆسەی پارەدان لەنێوان هاوبەشاندا."