نرخی نەوت زیاتر لە 5% ی بەهاكەی لەدەستداو دابەزی

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 67

راچڵەكین-

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تەمووزی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 83 دۆلارو 70سەنت دابەزی و نزیكەی 5.27% بەهاكەی لەدەستدا.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بۆ 78 دۆلار و 45 سەنت دابەزی و نزیكەی 5.4%ی بەهاكەی لەدەستدا.

پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران دووبارە هێرشكردنەوە سەر بەرژەوەندییەكانی یەكتر لەگەرووی هورمزو وڵاتانی عەرەبی، ترسی ئەوەی لای بازرگانانی نەوت دروستكردووە دابینكردنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە پەكی بكەوێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن