دەرباز كۆسرەت ڕەسول: پێویستە پەیوەندییەكانی یەكێتیی و لایەنە سیاسییەكان لەسەر بنەمای بەرژوەندی هاووڵاتیان دابڕێژرێتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 54

راچڵەكین- 

دەرباز كۆسرەت ڕەسول- ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەپێویستی دەزانێت پەیوەندییەكانی یەكێتیی و هێزو لایەنە سیاسییەكان لەسەر بنەمای بەرژوەندی هاووڵاتیان و خەمی خەڵك و پاراستنی دەستكەوتەكانی حكومڕانی هەرێمی كوردستان دابڕێژرێتەوە.

ئەمڕۆ 28-7-2026 دەرباز كۆسرەت رەسوڵ- كەهاوكات لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رێكخستنەكانی شاری هەولێری كرد.

لەكۆبوونەوەكەدا كە ڕێباز بێركۆتی لێپرسراوی مەڵبەندی 3 ی هەولێر، عوسمان شوانی و لوقمان وەردی ئامادەی بوون، دەرباز كۆسرەت رەسول،دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی بۆ هەڤاڵانی دەڤەری هەولێر خستە بەرباس، ڕاو بۆچوونی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی روونكردنەوە لەبارەی ئەو پێشهاتە نوێیانەی كە لەناوچەكەدا روودەدەن.

هاوكات بەپێویستی زانی پەیوەندییەكانی یەكێتیی و هێزو لایەنە سیاسییەكان لەسەر بنەمای بەرژوەندی هاووڵاتیان و خەمی خەڵك و پاراستنی دەستكەوتەكانی حكومڕانی هەرێمی كوردستان دابڕێژرێتەوە.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ هەڤاڵانی دەڤەری هەولێری راسپارد كە بە گیانی لێبووردەیی و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی مامەڵە لەگەڵ پێشهاتە نوێكان بكەن و خزمەتكردنی خەڵك لەپێشینەی كارەكانیان ببینن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن