كەسێك لەهەڵەبجە بەم تۆمەتە دەستگیركرا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 11

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزی راگەیاند.

رۆژی سێشەممە 28ی تەمووزی 2026 بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاوڵاتیەكەوە  سكاڵا تۆماركرا لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی ماگۆڕسكیلەكانیان  لە ناوشاری هەڵەبجە  دزراوە، دەست بەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست كرا بەلێكۆڵینەوە و بە دواداچوون.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، لەڕێی تیمەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، توانرا تۆمەتبارێك  بەناوی (ه. م. م ) تەمەن 29 ساڵ دانیشتوی دەرەوەی سنوری  پارێزگای هەڵەبجە بەبڕیاری دادوەر دەستگیربكرێت.
 
 پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، تۆمەتبار لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەكەیدا ناوەو  بەپێی مادەی٤٤٦ ی. س.ع ڕاگیراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن