راچڵەكین-
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسلێمانی دەستگیركردنی دوو " تیرۆرستی" لەسنووری پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری توانییان دوو تیرۆریستی داعـ.ـش داواكراو بەپێی ماددەی(٤)تیرۆر كە لەسنووری پارێزگای سلێمانی خۆیان حەشاردابوو دەستگیربكەن.
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی تایبەتمەندی شوێنی تاوان و بەمەبەستی تەواوكردنی ڕێكارەكانی لێكۆڵینەوە هەردوو تیرۆریست لەڕۆژی ٢٠٢٦/٧/٢٨ ڕادەستی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق كران.