راچڵەكین-
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تەمووزی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 87 دۆلارو 22سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 82 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران دووبارە هێرشكردنەوە سەر بەرژەوەندییەكانی یەكتر لەگەرووی هورمزو وڵاتانی عەرەبی، ترسی ئەوەی لای بازرگانانی نەوت دروستكردووە دابینكردنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە پەكی بكەوێت.