راچڵەكین-
شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو شەپۆلی گەرمایەی ڕووی لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە پلەكانی گەرما 1بۆ2 پلە بەرز دەبێتەوە.
ئاراس جەبار، بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تەمووزی 2026 كاریگەری ئەو شەپۆلی گەرمایەی ڕووی لەناوچەكەمان كردووە زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی دیكە بەجیاوازی بەرزتر دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كاتەكانی دوای نیوەرۆش بای باشور چالاك دەبێت بەشێوەی گرە بەخێرای 15-30كم لە كاتژمێرێكدا وە دروستبوونی پەڵە هەور بەتایبەت لەناوچە شاخاویەكان .
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە:
سلێمانی 45 بۆ 46 پلە
هەولێر 47 پلە
دهۆك 45 پلە
هەڵەبجە 46 بۆ 47 پلە
كەركوك 48 پلە
گەرمیان 48 پلە
راپەرین 47 بۆ 48 پلە
سۆران 44 بۆ 45 پلە
زاخۆ 44 بۆ 45 پلە
بەووتەی ئاراس جەبار كاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە لە سبەینێ پێنجشەمەوە لەناوچەكانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران كەم دەبێتەوە بەڵام لەناوچەكانی سنوری گەرمیان و كەركوك و سەنتەری هەولێر و دهۆك پلەكانی گەرما بەبەرزی و جێگیری دەمێنێتەوە.