سوپای رووسیا دەستبەسەر دوو شارۆچكەی ئۆكراینادا دەگرێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 242

راچڵەكین -

سوپای رووسیا هێرش و بۆردومانەكانی بۆسەر ئۆكراینا چڕتردەكاتەوەو لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دووشارۆچكەی دیكەی ئەو وڵاتەی كۆنترۆڵ كرد و زیاتر لە هەزار و 330 سەربازی ئۆكراینیش لە بەرەكانی شەڕدا كوژران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29-7-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لە درێژەی پێشڕەوییەكانیان بە ئاڕاستەی قووڵایی خاكی ئۆكراینا، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو شارۆچكەی دیكەیان لە هەرێمی سۆمی و كۆماری دۆنێتسك لە باكوور و رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ كرد.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، زیانە گیانییەكانی سوپای ئۆكراینا بە رادەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و تەنها لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 334 كوژراویان هەبووە و تەرمی زۆربەی چەكدارە كوژراوەكانیشیان لە بەرەكانی جەنگ بەجێماوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن