له‌م كاته‌دا مه‌ترسی توشبوونی ڕوه‌ك به‌ جاڵجاڵۆكه‌ی‌ سوور زیاد ده‌كات

کشتوکاڵ

20/05/2020     ژمارەی بینراو 280

جاڵجاڵۆكه‌ی‌ سوور

ڕاچڵه‌كین-

بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و وشکبوونی کەش و هەوا ، مەترسی تووشبوون بە جاڵجاڵۆکەی سوور دروست دەبێت و زیاد دەکابەتایبەتی ئەم مەترسییە لەناو خانوی پلاستیکیدا زۆرە و تایبەت تر تووشی خەیار و تەماتە دەبێت.

جاڵجاڵۆکەکە لە لوتکەی ڕووەکەکەوە دەست دەکات بە تەنینی تۆڕەکەی و ئەگەر فریای نەکەوین، لە ماوەیەکی کەمدا تەواوی ڕووەکەکە دەتەنێتەوە و پاشان وشکی دەکات.

بۆ ئەوەی دووربیت لە تووش بون بەم جاڵجاڵۆکەیە پێویستە ئاودان ڕێک بخرێت و هەوڵ بدرێت دەوروبەری ڕووەکەکەت شێی هەبێت و بە تەواوی وشک نەبێت.

گرنگی دان بە پاکژی گەڵا و دەوروبەری ڕوەکەکانت ، بە تایبەتی پاککردنەوەی گەڵای ڕووەکەکان لە تەپوتۆز ، هەروەها لە نوسینگە کشتوکاڵییەکان دەرمانی تایبەتی جاڵجاڵۆکەی سوور هەیە دەتواندرێت بەکاربهێندرێت لە کاتی بەدیکردنی ئەم جاڵجاڵۆکەیە.

 

ئا: دەوەن سەردار حەمە عەلی
ئەندازیاری کشتوکاڵی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن