نیكۆل كیدمان
ڕاچڵه‌كین-
خانمه ئه‌ستێره‌ی جیهانی "نیكۆل كیدمان" له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام ڤیدیۆیه‌كی تۆماركراوی ساڵی 2018 ی بڵاوكردۆته‌وه كه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گۆڤاری" Vanity Fair" ئه‌نجامیداوه و تیایدا ئه‌م خانمه چه‌ندین جۆر له مێروو ده‌خوات.
خواردنی كرم و كوله و قالۆنچه له‌لایه‌ن ئه‌م خانمه‌وه بۆته جێی باسی هه‌واداره‌كانی و زیاتر له ملیۆنێك و 130 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه و زۆرێك له‌وان بێز ده‌كه‌نه‌وه له‌م كاره‌ی نیكۆل و به‌شێكیان ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن كه ئه‌م كاره‌ی كردوه.